٢٤ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٣:٤٥
وەرگەڕانی پاسێکی ڕۆژنامەنووسانی ئێرانی ٢ کوژراو و ٢١ برینداری لێ کەوتەوە

پاسێکی ڕۆژنامەنووسانی ئێران کە بە مەبەستی ڕووماڵ کردنی ڕەوتی بووژانەوەی دەریاچەی ورمێ سەردانی ناوچەکەیان کردبوو وەرگەڕا و بەو هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەست دا و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە  پاسێکی هەڵگری ٢٥ ڕۆژنامەنووسی سەربە میدیا جیاجیاکانی ئێران بۆ بەسەرکردنەوەی «تونێلی کانی سێو» سەردانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایان کردبوو کە لە نزیک شاری نەغەدە تووشی وەرگەڕان ھات و ئەو ڕووداوەش کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی پزیشکی لە زانکۆی پزیشکیی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاندووە لەو ڕووداوەدا دوو خاتوونی م ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەست داوە و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

ھەرلەم پەیوەندییەدا سەرهەنگ پاکدڵ فەرماندەی ئینتیزامیی ئازەربایجانی ڕۆژئاواش ڕایگەیاندووە: هۆکاری ڕووداوەکە کێشەی تەکنیکی لە ستۆپی پاسەکە بووە و بریندارانی ئەو ڕووداوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاو کردنەوەی توییتێک لە کاردانەوە بەرامبەر بەم کارەساتە نووسی: لە تەنیشت ھاوکارانم لە کۆمەڵگای میدیایی وڵات تازیەبارم.

خەتیب زادە وتیشی:بۆبریندارانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەش ئاواتی تەندروستی و چاک بوونەوەی خێرا دەخوازم.

342/